دەربارەی پارێزراو
بنکەدراوەی کۆمەڵایەتی بۆ پۆلێنکردنی ئەنیمی، مانگا، فیلم، زنجیرە، یاری و کتێب بەپێی پێوەرە ڕەوشتی و ئایینییەکان.
ئامانجمان چییە؟
پارێزراو بنکەدراوەیەکی سەربەخۆ و کۆمەڵایەتییە کە یارمەتی خێزان و تاکی کورد دەدات پێش بینین یان خوێندنەوە و یاریکردن، بە وردی بزانن بەرهەمێک چ جۆرە ناوەڕۆکێکی بیروباوەڕی یان ڕەوشتی تێدایە.
چۆن کار دەکات؟
هەر ناردنێک لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە پشکنینی بۆ دەکرێت پێش بڵاوکردنەوە. لە پەڕەی سەرەکیدا تەنها بەرهەمە ئاست ٠ و ١ پیشان دەدرێن، بەڵام لە گەڕانی ڕاستەوخۆدا بەرهەمە ئاست ٢ و ٣یش دەردەکەون بە ئاگادارکردنەوەی ڕوونەوە.
پەیوەندی لەگەڵ کوردۆڵفین
ئەو بەرهەمە پاکانەی لە پلاتفۆرمی کوردۆڵفین ژێرنووس کراون بە نیشانەی تایبەت و بەستەری ڕاستەوخۆ دەردەکەون.