چیرۆکی دۆلفین

چیرۆکی دۆلفین

دەستپێک:

کوردۆلفین ناسراو بە (ئەنیمێ دۆلفین) لە ١٥-٣-٢٠١٨ بە شێوەی فەرمی دەست بە کار بوو، بە یەک ماڵپەڕی خنجیلانە و سادە کە لە یەک ئەندام پێکهاتبوو، بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێ هیچ پشتگیریەک بەرهەمی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی (ئەنیمێ) وەردەگێڕا بۆ سەر زمانی شیرنی کوردی بە بەرزترین کوالێتی و ئاست کە لەو سەردەم بەردەست بوو، تا هیچ کەسێک بێبەش نەبێت لەو هونەرە کە میلەتانی تر ئاشنا بوون پێیەوە، بەهۆی وردی و گرنگیدان بە کارکردن و پێشکەشکردنی باشترین بە ماوەیەکی زۆر کەم ژمارەی ئەندامەکان لە زیادبوون و ژمارەی بەرهەم و بینەریش بە لێشاو زیاد دەبوو تا لە دەستپێکی ٢٠١٩ بوو بە یەکێ لە گەورەترین ماڵپەڕەکانی تایبەت بەم بوارە و دەیها بەرهەمی تەواوکراوی لەخۆ دەگرت.

یەکەم بەربەست

بێگومان هیچ شتێک لە ژیان بێ سەرکەووتن و شکست بەڕێوە ناچن، دوای ئەم هەموو سەرکەووتنە پێویست بوو رێگرێک بێتە پێشمانەوە، و بەداخەوە کۆمەڵێک رێگر بەسەریەکەوە هاتن وەک (نەبوونی پشتگیری مادی، ئیرەیی/دژایەتی لایەنەکانی تر، پەستانی دەروونی و کێشەی تەکنیکی کۆمپانیایی هۆستینگ) و بەم هۆیە ماڵپەڕەکە بۆ ماوەیەک لە کار وەستا و دۆمەین و بەشێکی زۆر لە زانیاریەکانمان لەدەستدا.

ئەوەی نەکەوێت فێری هەڵسانەوە نابێت

بێگومان زیانێکی زۆر و دڵتەنگیەکی زۆر بەدوای هات بەڵام دوای نۆ مانگ توانیمان خۆمان کۆبکەینەوە و بەهێزتر بگەڕێینەوە و نەک تەنیا لە وێنەی جوڵاو بەڵکو دوو لقی تریش بکەینەوە (هەواڵ و بابەتی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی و گۆڤاری کێشراو مانگای ژاپۆنی)یش بوون بە بەشێک لە کارەکانمان توانیمان دەستپێشخەری بکەین و ئەم دوو بوارە نوێیە بهێنینە نێو کورد و خێرایی و کوالێتی بەرهەمەکانمان زۆر بەرزتر بکەین لە پێشووش و بە جیاوازیەکی زۆر پێش لاینەکانی تر بکەوین و هانیان بدەین تا ئەوانیش پەرە بە خۆیان بدەن و جێگای شانازیەکی گەورە بوو بۆمان کە بووینە هۆی سەرهەڵدانی لایەنی تری بەهێز لەم بوارە و هاندانیان بۆ هەوڵدانی زیاتر.

کێشەی کەڵەکەبوو

کێشەکانی کە بوون بە هۆکاری یەکەم وەستان و بەربەست چارەسەر نەکران کە گەڕاینەوە بەڵکو تەنیا پشتگوێمان خستبوو و هانی خۆمان ئەدا کە بێ گوێدان پێیان بەردەوام بین و ئەمەش شتێکی تەندروست نەبوو و دوای دوو ساڵ جارێکی تر بوو بە هۆکاری وەستانمان لە دەستپێکی ٢٠٢٢ و ئەمەش وایکرد چەندەها جار بیربکەینەوە و بوەستین لە کاردانەوەی خێرا.

داڕشتنەوەی بیرۆکەکان

دوای ئەم بەربەست و وەستانانە بڕیاڕماندا دانیشین بە قوڵی و جوانی پلانداڕێژینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رەگەوە و نەمانی دوو دڵیەکان و کێشەکان یاخود بە لای کەم دانانی پلانێک بۆ نەمانیان و بە خۆشحاڵیەوە توانیمان لەژێر ناو و بڕاندی (کودۆلفین) زنجیرە ماڵپەڕەکانمان بکەینەوە بە چەند لقێکی زیاتریش و هەموو ماڵپەڕەکانیش نوێبکەینەوە و ئاستی بەرزتر بکەین و سەرپەرشتیار و تیمی تایبەت بە خۆیان بۆ دانێین و ژمارەمان لەم قۆناغە گەیشتە سەرو ١٠٠ کەسی ئەکتیڤ و رۆژانە خەڵکی تریش داوای دەکرد ببێتە بەشێک لەم پرۆژەیە و ژمارەیەکی زەبەلاح بینەرمان هەبوو لە بەشە جیاوازەکانمان.

رێکخستنەوەی پێشینەکان

ساڵی ٢٠٢٣ دوای زیاتر لە ٦ ساڵ لە گرنگیدانی تەواو بە بواری وێنەی جوڵای ژاپۆنی (ئەنیمێ) زۆربەی ئەندامەکان و سەرپەرشتیارەکان تەمەن و ژیان وایکرد گرنگیەکان و پێشنەکانی ژیانمان بگۆڕێت و ئەنیمێ ببێتە شتێکی لاوەکی بۆ زۆربەمان و بەشێکیشمان بەهۆکاری ئاینی و مادی و کۆمەڵایەتی نەیدەتوانی چیتر لەگەڵ ئەم بوارەدا بەردەوام بێت، بۆیە بڕیاڕماندا لە وەستاندنی ئەم بوارە و رێکخستنەوەی پێشینەکان و دامەزاردنەوەی پرۆژەکەمان بە شێوازێکی شیاوتر و لە بواری گرنگتر بۆ سەردەمی ئێستا کە سوودی بۆ خەڵکەکە هەبێت و کاریگەری ئەرێنی هەبێت و بەم شێوەیە (کوردۆلفین) بە شێوازێکی نوێ کراوە و لەسەر بناغە و بنەمای نوێ و پتەو لە ٢٠٢٤ و هیوادارین ببین بە پێشەنگ و سەرچاوەیەک بۆ دڵخۆشی و سوودی خەڵک وەکو چۆن بە درێژایی حەوت ساڵی رابردوو هەوڵمانداوە و ئەنجاممانداوە.

Add a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *